Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لۆرد مایکل ئاشکرۆفت دەکات

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ سێشەممە 2026/9/29، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز لۆرد مایکل ئاشکرۆفت، سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیموکرات (IDU) و سیاسەتمه‌دار و کەسایەتیی دیارى بەریتانی کرد.

لە دیدارێکدا، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی بەڕێزیان بۆ هه‌رێمى كوردستان دەربڕی و ڕۆڵ و پێگەی دیاری لۆرد ئاشکرۆفتی لە کایەی سیاسی و ئابووری و پشتگیری لە پرەنسیپەکانی دیموکراسیدا بەرز نرخاند.

لای خۆیەوە، لۆرد ئاشکرۆفت خۆشحاڵیی خۆی بە دیدارەکە و سەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ستایشی ئاستی سەقامگیری، ئاوەدانکاری و گەشەسەندنی هەرێمی کوردستانی کرد.