ھەولێر-KDP. info- ئەمڕۆ دووشەممە سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە ئەندریا ترێڤیسان بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری هاوکاریی مرۆیی کرد پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە ئەرکە نوێکەی لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە بارودۆخی مرۆیی و ڕەوشی پەنابەرو ئاوارە لە هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا کرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگی لە بواری کاروباری مرۆیی، بە تایبەتی لە بواری پشتیوانیی پەنابەران و ئاوارەی ناوخۆیی کرا.
سەفین دزەیی ڕۆڵ و هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ پەنابەران و ئاوارەکان، بە تایبەتی لە ماوەی قەیرانە مرۆییەکانی ساڵانی ڕابردوو، خستەڕوو.
هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی هاوکارییە مرۆییەکان و هاوبەشییەکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە.