Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هیوا ئەحمەد مستەفا: ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچەکەدا هەیە تەنها بە هێزی پێشمەرگە پڕدەکرێتەوە

کەرکووک-KDP.info- هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان - خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە بۆشایی ئەمنی لە ناوچەکەدا مەترسیی بەردەوام دروست دەکات و نەهێشتنی ئەم مەترسییەش تەنیا لە ڕێگەی هێزی پێشمەرگەوە ئامانجەکەی دەپێکێت.

هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، "ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچەکەدا هەیە تەنها بە هێزی پێشمەرگە پڕدەکەرێتەوە.