زاخۆ-KDP.info- پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی لە نێو بازاڕ و شەقامەکاندا، بووەتە مەرجی سەرەکیی بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت لە زاخۆ دەست بە کارێکی نوێی بازرگانی بکات.
بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەریی زاخۆ، لە چوارچێوەی گرنگیدان و پاراستنی زمانی کوردی، پێدانی مۆڵەتی کارکردنی بەستووەتەوە بە زمانی کوردی.
بەگوێرەی ئەم ڕێکارە، هەر بازرگان یان کاسبکارێک داوای مۆڵەت بۆ دووکان یان پڕۆژەیەکی تایبەت بکات، ناچارە ناونیشانێکی ڕەسەنی کوردی بۆ شوێنەکەی هەڵبژێرێت، بە پێچەوانەوە مامەڵەکەی ڕەت دەکرێتەوە و مۆڵەتی پێ نادرێت.
ئەم بڕیارە ئێستا بە ڕێژەی 100%ـی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێ دەکرێت.
ئامانجی ئەم هەنگاوە نەهێشتنی دەستەواژە بیانییەکانە لەسەر تابلۆی کاسبکاران و پاراستنی شکۆی زمانی دایکە لە کایەی بازاڕ و بازرگانیدا.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە 20ـی ئەیلوولی 2021 بە فەرمی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە لە سەردەمی کابینەی نۆیەمدا بڕیاری بۆ بوون بە ئیدارەی سەربەخۆ بۆ دەرچوو.