Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و نەمسا کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی ئەیلوولی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئاکسل ڤێش، باڵیۆزی نوێی ئۆستریا (نەمسا) لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.

مەسروور بارزانی ئاماژەی بە پەیوەندی و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان کوردستان و ئۆستریا کرد.

باڵیۆزی ئۆستریا سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان نیشان دا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.