هه‌ولێر -KDP.info- بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو له‌گه‌ڵ عێراق داوای كردووه به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی سه‌رژمێری پشكی هه‌رێمی كوردستان دیاری بكرێت، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت ڕێژه‌كه كه‌مبكه‌نه‌وه."
سیروان محه‌مه‌د، بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "نووسراوێکی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی عێراق، بۆ هه‌موو داموده‌زگاكان نێردراوە، له‌وانه‌ش نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌ویش په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی سه‌رژمێری ساڵی 2024 و به‌كارهێنانی ئه‌و ئهنجامهیە بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی پلان و به‌رنامه‌ی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئاستی فیدراڵی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نووسراوه‌كه گه‌یشتووه و خشته‌یه‌كی تێدایە جێگه‌ی گومانە، ئێمه پێشتریش پێمان گوتوون ئه‌و خشته‌یه مانای نیه و پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه، ئه‌مه‌ش وای كرد ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له خشته‌ی به‌رنامه‌ی كاری خۆی دایبنێت، ئاخۆ بۆ ده‌ستكاری ڕێژه و ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كراوه؟ لەگەڵ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستكاریه."
بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونیشی كرده‌وه "له سه‌رژمێری بنه‌مایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، کە سه‌رژمێری بریتیه له‌و پرۆسهیەی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامی ده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی داتا و نیشانده‌ری ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و دانیشتووانی وڵات له كاتێكی دیاریكراو، بۆیه له‌و ڕۆژه‌ی سه‌رژمێری كراوه، له‌ڕووی ژماره تۆمار ده‌كرێت و ده‌بێته به‌رنامه، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ئاواره‌یه‌كی زۆرمان ماوه، خه‌ڵكی پارێزگاكانی عێراق هاتوون بۆ هه‌رێم، په‌نابه‌ری توركیا، ئێران، سوریا و بیانیش هه‌نە، ئه‌مانه هه‌ژمار كرابوون، ئه‌وان لایان بردووه‌ن وه‌كو په‌نابه‌ر و بیانی و ئاوارهكانیشیان به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیی خۆیان گەڕاندووەتەوە، بۆیه ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ پارێزگاكانی عێراق و بۆ خۆیان زیاد ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ دوو بابه‌ت ده‌گه‌ڕێننه‌وه، بۆ داواكاریه‌كی هه‌رێم و بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، لەکاتێکدا ئێمه ئه‌وه‌مان داوا نه‌كردووه."
ده‌شڵێت "له ناوچه كوردستانیه‌كان، داوامان كردووه خه‌ڵكی دیكه‌ی بۆ نه‌گه‌ڕێته‌وه، یاخود سه‌رژمێری لێ نه‌كرێت، ئه‌وان ئه‌وه‌یان ڕه‌تكرده‌وه و گوتیان پێویسته له هه‌موو وڵات بكرێت، بۆیه خشته‌یه‌ك دروستكرا تا ناوی ئاواره و په‌نابه‌ر و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له پارێزگاكانی دیكه هاتوون تۆمار بكرێت بۆ به‌رچاوڕوونی، ئه‌وه‌شیان نه‌كرد، ئێستاش كاری پێ ده‌كه‌ن."
سیروان محه‌مه‌د گوتیشی "ئه‌و ڕێژه‌یەی ئه‌وان دیاریان كردووه، پشكی هه‌رێم له بودجه 12.67%یە، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌مه ڕازی نیه، بۆیه هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت و ڕێژه‌كه بۆ 14.14% زیاد بكرێت، ئەگه‌ر ڕازی نه‌بوون، ئه‌و كات ڕێگای یاسایی دەگرینه به‌ر، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی لهبهردهستیشمانن هه‌مووی به‌هێزن بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رژوه‌ندی هه‌رێم یه‌كلایی ببێته‌وه، ئه‌وه‌ش كاری دادگای فیدراڵییه یه‌كلایی بكاته‌وه، چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئه‌و كێشانه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا یه‌كلایی بكاته‌وه، هیچ داواكاریشمان نه‌كردووه پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستوور بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆمان داوای جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت هیچ گرفتێك نابێت، بەڵام به‌غدا پابه‌ند نیه به ده‌ستوور."
بڵند ئیبراهیم