Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

كەشناسی هه‌رێم كاتی هاتنی شەپۆلى بارانبارین و کۆتایی شەپۆلەکەشی ڕاگه‌یاند

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە ڕۆژی یەكشەممەوە شەپۆلێکى نمەباران و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ ڕو لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەكات و تا دوا نیوەڕۆی ڕۆژی دوشەممە بەردەوام دەبێت. دەشڵێت، "پێشبینى دەکرێ لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک و هەولێر و بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان ڕێژەیەکى زیاتر بارانى لێ ببارێت".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێشبینى دەکرێ ڕۆژى یەکشەممە ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بۆ هەوری تەواوبێت، لەگەڵ هاتنى شەپۆلێکى نمەباران و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆدا بۆ سەر زۆربەى ناوچەکانى هەرێم.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی دووشەممەش نمەبارانى پچڕ پچڕ و هەورە بروسکە بەردەوام دەبێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانى گەرمیان و ڕۆژهەڵاتى هەرێم، لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلەکە کۆتایی دێت و پلەکانى گەرما (3 بۆ 5) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانى گەرمى ئەمڕۆ.  

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم،  پێشبینى دەکرێ لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک و هەولێر و بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان ڕێژەیەکى زیاتر بارانى لێ ببارێت.