Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگاری كەركووك بەیاننامەیەكی ناڕەزایی بڵاوكردەوە

كەركووك-KDP.info- فڕاكیسۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی پەراوێزخستنی ئێستای پێكهاتەی كورد لە كەركووك بڵاو كردەوە و تێیدا ئیدانەی ئەم پەراوێزخستنەی كرد و بە دۆخێكی مەترسیداری وەسف كرد.

لە ڕاگەیەنراوەكەی فڕاكسیۆنی پارتیدا هاتووە: لەم دواییانەدا لە كۆی 149 وەزیفەی دامەزراندنی پۆلیس لە پارێزگای كەركووك، تەنیا 7 وەزیفەیان بۆ كورد بووە.

هەروەها هاتووە: ئەم كارانە ڕەنگدانەوەی سیاسەتێكی بەرنامەبۆداڕێژراوی جیاكارییە بە ئامانجی كەمكردنەوەی ڕۆڵی كورد لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا و بڵاوكردنەوەی هەژاری لەناو كۆمەڵگەی كوردی لە كەركووك.

ئاماژە بەوەش دەكات كە بەردەوامبوونی ئەم سیاسەتە، بووەتە هۆكاری ئەوەی رێژەی نوێنەرایەتی ئێستای كورد لە فەرمانگەكانی دەوڵەت لە كەركووك بۆ كەمتر لە 15% كەم ببێتەوە.

فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك جەختی كردەوە كە بەهیچ شێوەیەك ئەم زوڵم و پەراوێزخستنەی كورد لە كەركووك قبووڵ ناكەن، داواشی لە حكوومەتی فیدڕالی و حكوومەتی خۆجێیی كەركووك كرد ئەم نادادپەروەرییە راست بكەنەوە.

وێنە: دەقی راگەیەنراوەكەی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك: