Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی حاجی قادر گەیلانی

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و کەسایەتی نیشتیمانپەوەری پشدەر و بتوێن (حاجی قادر گەیلانی) پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و کەسایەتی نیشتیمانپەوەری پشدەر و بتوێن (حاجی قادر گەیلانی)ـم پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو حاجی قادر گەیلانی دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

٢١ـی ئاداری ٢٠٢٥