Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و هەرێم لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕێککەوتن

هەولێر-KDP.info- شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، 23-02-2025، دوای پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەپێی بڕی بەردەست، کرا."

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، تیمێکی تەکنیکیی هاوبەش بە مەبەستی پشکنینی بۆرییەکانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لەنێوان هەردوولادا پێکهێنراوە."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "لەم ڕووەوە پابەندبوونی خۆمان بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی دووپات دەکەینەوە."