ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق كرد، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ كرد.
یٔەمڕۆ یەکشەممە 23/2/2025، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ستیڤن هیچن، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد، لە کۆبوونەوەدا کە یٔەندرۆ بیزلی، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان یٔامادەی بوو، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی و فیدراڵیی هەرێمی كوردستان تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی باڵوێزی کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی یٔەرکەکەی و هیوای سەرکەوتنی لە یٔەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
تەوەرێکی دیکە کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار لە زووترین کاتدا، لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی یٔاڵنگارییەکان و درێژەدان بە کارنامەی چاکسازی و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.