ھەولێر-KDP.info- كۆچى دواییى كه‌سایه‌تیى دیار و تێكۆشه‌رى نیشتمانپه‌روه‌ر خوالێخۆشبوو به‌ختیار ئاوڕەحمان ئاغاى نۆڕك، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى به‌ڕێز ده‌روێش ئاوڕه‌حمان ئاغا و ته‌واوى خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێیانى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.
خوالێخۆشبوو له‌گه‌ڵ خانه‌واده دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كه‌ى، خزمه‌تێكى زۆریان به گه‌ل و نیشتمان كردووه كه مایه‌ى ڕێز و پێزانینن. له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان