هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی 2ی 2025، له شاری هه‌ولێر، یه‌كه‌مین دیداری هه‌ژار موكریانی له‌ژێر ناونیشانی (هه‌ژار و زمان)، به‌ڕیوه بچێت.
دیداره‌كه كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات و له ده‌ستپێكدا خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاك ئیدریسی هه‌میشه له‌یاد و پاشان وتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن د. سالار عوسمان، به‌رپرسی به‌شی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت و دواتر له‌لایه‌ن كه‌ناڵی (كوردستان24)ه‌وه دۆكیۆمێنتاری هه‌ژار موكریانی، قه‌ڵه‌مێك له‌پێناو كوردستاندا پێشكه‌ش ده‌كرێ و ئنجا وتاری خانه‌واده‌ی مامۆستا هه‌ژار موكریانی ده‌خوێنرێته‌وه.
هه‌ر لە دیداره‌كه‌دا سێ پانێڵ به ناونیشانه‌كانی زمانی یه‌كگرتوو، زمان و فه‌رهه‌نگ و هه‌روه‌ها به دیجیتاڵكردنی زمان و ی‌ژی ده‌ستكرد، له‌لایه‌ن پسپۆڕان و چه‌ند ئه‌كادیمیستێك پێشكه‌ش ده‌كرێت و بڕیاره كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆتایی به دیداره‌كه بهێنرێت.