Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نەوزاد هادی: لەپێناو بەهێزترکردنی پارتی بەیەک تیم کاربکەن

نەینەوا-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ کادیر و ئەندامانی پارتی لە سنووری نەینەوا کۆبووەوە و داوای کرد کە بەیەک تیم کاربکەن لە پێناو بەھێزترکردن و پتەوکردنی زیاتری ڕێکخستنەکانی پارتی لە نەینەوا و دەشتی نەینەوا.

نەوزاد ھادی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ ئەندام و کادیرانی پارتی لە سنووری نەینەوا ئەنجامدا بە ئامادەبوونی ھەر یەک لە مەحموود ئێزدی یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستن و نازم ھەرکی بەرپرسی لقی ١٧ و عەلی خەلیل بەرپرسی لقی ١٤ کۆبوونەوەکە بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا نەوزاد ھادی سوپاسی گشت ئەندام و کادیر و لایەنگرانی پارتی لە سنووری نەینەوا کرد بەھۆی ئەنجامدانی کۆنفرانسە ناوخۆییەکانی حزب لەو سنوورە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو، ھەروەھا بەڕێزیان باسی لەوە کرد کە پارتی ماڵی ھەمووانە و جێگای ھەمووان دەبێتەوە لەو حزبە و ھەموو تاکێک دەتوانێت لە ڕێبازی پیرۆزی بارزانی خزمەت بە خاک و نیشتیمان و وڵات و پارتی بکات.

ھەروەھا لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا نەوزاد ھادی باسی لە بارودۆخی گشتی پارێزگای نەینەوا و دەورووبەری کرد و لە کۆتاییدا سوپاسی ئامادەبووانی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و ھەروەھا داوای کرد کە بەیەک تیم کاربکەن لە پێناو بەھێزترکردن و پتەوکردنی زیاتری ڕێکخستنەکانی پارتی لە نەینەوا و دەشتی نەینەوا.