Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندی دەکات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 4ی 2ی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کەسایەتیی ئایینی ناسراوی کوردستان شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندی کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان و پاراستنی بەها بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە میانڕەوی و لێبوردەیی و ئاشتەوایی کرا.