Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی: ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی بۆلۆی توركیا زۆر خەمباری كردم

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو ھاووڵاتییانە دەکات کە لە ئەنجامی ئاگری ھۆتێلەکەی پارێزگای بۆڵۆی تورکیا گیانیان لەدەستدا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕووداوەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاند: ئاگرە تراژیدییكەی بۆلۆی توركیا زۆر خەمباری كردم، سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەروەها ڕایگەیاند، لەم كاتە سەختەدا بیرم لای قوربانییەكان و كەسوكاریان و گەلی توركیایە.

بەیانیی ئەمڕۆ بە ھۆکارێکی نادیار ئاگر لە نھۆمی چوارەمی ھۆتێلێکی گەشتیاریی پارێزگای بۆڵوی تورکیا کەوتەوە، ھۆتێلەکە لە ناوەندی خلیسکێنەی سەر بەفری کارتاڵکایایە کە دەکەوێتە چیای کۆرۆغڵو.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، ئاگرەکە بووەتە ھۆی گیانلەدەستدانی ٦٦ کەس و برینداربوونی ٥١ـی دیکە.