Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەتی ناوخۆ: لەدایکبووانی 1962، 1963 و 1964 خانەنشین دەکرێن

ھەولێر-KDP.info- لەدایکبوانی سێ ساڵ لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خانەنشین دەکرێن.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک، بڕیاری داوە، لەدایکبوانی سێ ساڵ لە فەرمانبەران و کارمەندانی شارستانی و سەربازیی هێزەکانی ناوخۆ خانەنشین بکات.

بەپێی فەرمانەکە، لەدایکبووانی 1962، 1963 و 1964 لە 31ی1ی2025 خانەنشین دەکرێن. لەگەڵ خانەنشینبوونیاندا ئەو کارمەندانە دەبێت فۆڕمێک پڕ بکەنەوە، کە فۆڕمی ئەستۆپاکییە.

بەپێی فۆڕمەکە، ناوی فەرمانبەرەکە و شوێنی کارەکەی و ئەو پێداویستی و کەلوپەلانەی لە ئەستۆیەتی، دەبێ دیاری بکرێن. هەروەها دەبێ ئەستۆپاکیی دارایی و مووچە و ڕەهنی ئەگەر هەبێ، دەستنیشان بکرێ. هەروەها هەر خانوویەک، یان شوقەک بۆی بەکرێ گیرابێ، دیاری دەکرێت.

لەو فۆڕمەدا دەبێ بەرپرسی پەیوەندیدار واژۆ بکات و ئەستۆپاکیی بۆ بکات، پاشان دەستلەکارهەڵگرتنی بۆ دەکرێت و ئەوکات مامەڵەکەی دەنێردرێ بۆ فەرمانگەی خانەنشینی.