ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ ژمارەیەک لە ھەڤاڵ و کادیرانی سنووری ھەر چوار لقەکانی (٢، ١٦، ٢٣، ٢٤) بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩-١-٢٠٢٥، بە سەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، بە ئامادەبوونی چیا ھەرکی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و ھەریەک لە بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی دوو و سەنگەر کانەبی بەرپرسی لقی٢٣ و ڕزگار ئەنوەر بەرپرسی لقی ٢٤، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ ژمارەیەک لە ھەڤاڵ و کادیرانی سنووری ھەر چوار لقی (٢، ١٦، ٢٣، ٢٤) بەڕێوەچوو.
لە سەرەتایی کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق بە ووردی باسی دوایین پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ناوخۆ و عێراق و ناوچەکەی کرد.
دواتر بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، ئاماژەی بەوەکرد، پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕوانگە و دیدگاییەکی ڕوونی ھەیە، ئەویش کوردستانێکی بەھێزە، کە مافی سەرجەم پێکھاتەکانی تێدا فەراھەم بکرێت و ھەروەھا ڕێز لە بەھا پیرۆزەکانی نیشتیمان بگیرێت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق، باسی لەوەکرد، کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە گشت سێکتەرەکان خزمەتێکی زۆری بە ھاووڵاتیانی خۆشەویست کردووە.