سۆران -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران رایگەیاند، "هه‌ژده پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامدراون، 30 پڕۆژه‌ش له قۆناغی پێدانی مۆڵه‌تن".
دڵڤان عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی سۆران به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان حه‌وت پڕۆژه له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئه‌نجامدراون، به‌ڵام له چوار ساڵی ڕابردووی سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌ت دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ، 11 پڕۆژه له سۆران چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، پڕۆژه‌كانیش زۆربه‌ی كه‌رته‌كان له‌خۆ ده‌گرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سۆران ده‌شڵێت "ئێستا 30 پڕۆژه له قۆناغی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تن، دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره یاسایی و كارگێڕییه‌كان، مۆڵه‌تیان پێ ده‌درێت و جێبه‌جێ دەکرێن".
دڵڤان عومه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئه‌مساڵ بەهۆی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانەوە ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌چێته قۆناغێكی دیكه‌ی بازرگانی و ئاوه‌دانی، چونكه ئه‌و پڕۆژانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ناوچه‌كه ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان خراونه‌ته پێشینەی كاره‌كانی حكوومه‌ت، تا كه‌رتی گه‌شتوگوزاری ئیداره‌كه ببوژێته‌وه".
قائید میرۆ