Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى كونسوڵى گشتیى فه‌ڵه‌ستین ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2025/1/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كه‌یه‌وه‌، پێشوازیى له‌ به‌ڕێز باڵیۆز نه‌زمى حزوورى، كونسوڵى گشتیى فه‌ڵه‌ستین له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى به‌ڕێز حزوورى-ی كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ڵه‌ستین له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركی داهاتوویدا بۆ خواست.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز حزوورى، سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیرى و هاوكاریى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى و خواستى فه‌ڵه‌ستینى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه‌.

ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.