Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مه‌زڵوم عه‌بدی په‌یامێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بڵاوكرده‌وه‌

ھەولێر-KDP.info- مه‌زڵوم عه‌بدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، په‌یامێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی جێی خۆشحاڵی بوو.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له‌ گۆرانكارییه‌كانی سووریا و جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ و كه‌ پێویسته‌ هه‌ڵوێستی كورد له‌ سووریا یه‌ك بێت و پێویسته‌ به‌ دیالۆگ له‌گه‌ڵ شام به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌ سووریا پارێزراو بن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، مه‌زڵوم عه‌بدی رایگه‌یاند كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانیدا، جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كریزی كورد و ئارامیی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی به‌رپرسیاریه‌تیی هه‌مووانه‌ و ئێمه‌ پێكه‌وه‌ هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بین.