ھەولێر-KDP.info- سیاسەتمەداری ناوداری كورد لەبارەی پێشوازییە مێژووییەكەی سەرۆك بارزانی لە مەزڵووم عەبدی لە هەولێر، رایگەیاند كە ئێوە هیوای گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستتان مەزن كرد.
لەیلا زانا سیاسەتمەداری ناوداری كورد لە كوردستانی توركیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، "سوپاستان دەكەین. پیرۆزە و بەردەوام بێت".
راشیگەیاندبوو، "پێکەوەژیانی گەلان پێوەری ئێمەیە".
لەیلا زانا ئاماژەی بەوەش دا، "ئێوە هیوای گەلانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستتان مەزن کرد".
لە دیدارەكەی دوێنێی سەرۆك بارزانی و مەزڵووم عەبدی، بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا و هەروەها چوارچێوەی گشتیی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سووریا و چۆنیەتیی گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.
جەخت لەوەش کرایەوە کە پێویستە لایەنە کوردیەکانی سووریا بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنەک و بە ڕێکاری ئاشتییانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و لەپێناو زامنکردنی مافەکانیان بە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی هاوبەش لەگەڵ حکومڕانانی تازەی سووریا بگەنە لێک تێگەیشتن و ڕێککەوتن، و فاکتەری ئاشتی و سەقامگیری بن و ڕێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی ئەو نەهامەتییانەی بەسەر گەلی کورد و پێکهاتەکانی تری سووریادا هاتوونە.