ھەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئاگربەستی غەززە دەکات و داوا لە لایەنەکان دەکات پابەند بن بە دیالۆگ و کارکردن بۆ سەقامگیری.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦-٠١-٢٠٢٥، سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەنداروێکی لەبارەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززەی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل بڵاو کردەوە.
سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئاگربەستەکە دەکات و ھیوا دەخوازێت ببێتە ھەنگاوێک بەرەو ئاشتیی ھەمیشەیی لە ناوچەکەدا.
سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دووپاتی کردووەتەوە: "کۆتاییھێنان بە توندوتیژی تاکە ڕێگەیە بۆ دڵنیابوون لە داھاتوویەکی باشتر بۆ ھەمووان. داواش لە ھەموو لایەنەکان دەکەین پابەند بن بە دیالۆگ و کارکردن بۆ سەقامگیری و گەشەسەندن".