Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى ئه‌مه‌ریكى كۆبووه‌وه‌

ھەولێر-KDP.info-  نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025/1/15 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ خاتوو ڤیكتۆریا تایلۆر، جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سیاسیى عێراق و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى گۆڕانكارییه‌كانى سووریا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور و یاسا و ڕێککه‌وتنه‌کان، هه‌روەها جه‌ختیان لە پێویستیی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌ و تێوه‌نه‌گلانى عێراق له‌ ئاڵۆزى و پشێ