هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان كه هاوكات پسپۆڕی ئه‌ندازیاریی نه‌وته رایگه‌یاند، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت بۆ دانانی فلته‌ر بۆ پاڵاوگه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی به‌رهه‌مه‌كانیان و ڕێگری‌کردن لەو هۆکارانەی دەبنە هۆی پیسبوونی هەوا و ژینگە و سزادانی سەرپێچیکاران، زۆر پێویست بوو.
پ.ی. دكتۆر جگەر هه‌ركی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و پسپۆری ئه‌ندازیاریی نه‌وت، سه‌باره‌ت به بریاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی له باره‌ی پرسی پاڵاوگه‌كان و دانانی فلته‌ر و كوالێتی به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند: وەکو ئاشکرا و ڕوونە لە هەرێمی کوردستان چەند سەرچاوەیێک هەن کە دەبنە هۆکاری پیسبوونی ژینگە وەکو پاشماوەی تەقەمەنیی جەنگەکانی ناوچە، پیشەسازیی نەوت و گاز، سووتەمەنی ئۆتۆمبێل، کارگە و مۆلیدەکان. لە جێی خۆیدایە هەنگاوی جیددی بنرێت بۆ رێگیریکردن لە پیسبوونی ژینگەی کوردستان، چونکە ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییە کوشندەکان ڕوو لە زیادبوونە، بۆیه بڕیاری سەرۆکی حکوومەت بۆ ڕێگری‌کردن لەو هۆکارانەی دەبنە هۆی پیسبوونی هەوا و ژینگە و سزادانی سەرپێچیکاران، زۆر پێویست بوو.
سه‌باره‌ت به پابه‌ندنه‌بوونی هه‌ندێك له پاڵاوگه‌كان بۆ بواری پاراستنی ژینگه له چالاكییه‌كانیاندا، هه‌ركی گوتی: بەشێک لە پاڵاوگەی بچووک و نایاسایی لە هەرێمی کوردستان هەن کە پابەند نەبوونە بە ڕێنماییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پڕۆتۆکۆڵە نێودەوڵەتییەکانی پارێزی ژینگە. بڕیاری هێژا ”مەسرور بارزانی“ سەرۆکی حکوومەت بۆ بەرزڕاگرتنی کواڵتی سووتەمەنی، پابەندکردنی پاڵاوگەکانی نەوت بە رێماییەکانی پاراستنی کەشوهەوا، بەکارهێنانی گازوایلی باش (بەپێی خەسڵەتە دیاریکراوەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان) و پاکڕاگرتنی ئاوەڕۆی پاڵاوگەکانی نەوت بۆ پاراستنی خاک و ئاو پێویستە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت، تاکو کەشوهەوای کوردستان لە بڵاوبوونەوەی گازە کوشندەکانی وەکو nitrogen oxide و H2S کە سەرچاوەی سەرەکین بۆ تێکدانی کواڵیتی هەوا و تەندروستی مرۆڤ بپارێزرێت..
ناوبراو هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به نه‌بوونی ستاندارده‌كانی پاڵاوگه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی پیسكردنی ژینگه گوتیشی: لە هەرێمی کوردستاندا ئەو پاڵاوگە بچووک و نایاساییانە سەرچاوەی پیسبوونی ژینەگەن لە هەمان کاتدا بەرهەمەکانی سووتەمەنییان بەتایبەتی گازوایل (کە Flash point و Sulfur content یان زۆر دوورە لە ستانداردەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و EPA و EURO 6) کە بە رێژەیێکی زور مۆلیدە ئەهلییەکان بەکاری دەهێنن (لەبەر هەرزانیی نرخ) کاریگەریی زۆر خراپی هەیە لەسەر ژینگە و تەندروستیی مروڤ. جێی ئاماژەیە گۆڕەپانەکانی (ساحە) سووتەمەنی سەرچاوەیێکی دیکەی سەرەکین بو خراپیی کواڵیتی سووتەمەنی و پیسبوونی کەشوهەوا.
سه‌لاح جه‌لال