ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (پێشڕەو محەمەد مەلا قادر) کوڕی سەرکردە و تێکۆشەری کۆچکردوو، مامۆستا (محەمەد مەلاقادر) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەكهیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (پێشرەو محەمەد مەلا قادر )
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (پێشرەو محەمەد مەلا قادر) کوڕی سەرکردە و تێکۆشەری کۆچکردوو، مامۆستا (محەمەد مەلا قادر)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
له خودای گهوره داواكارین ئارامی و دڵنهوایی بە هەڤاڵ و دۆست و خزم و ههموو لایهك ببهخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱۰ی کانوونی دووەمی ۲۰۲٥