هەولێر-KDP.info- مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە کۆنسووڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەکات.
بە هۆی ڕووداوێک کە شوفێرێک بە مەبەست و بە شێوەیەکی خێرا خۆی دەکات بە نێو ئاهەنگێکدا، کە بۆ سەری ساڵ ئامادە کرابوو، شەش کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە دووسەد کەسیش بریندار بوون.
هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، نامەیەکی ئاراستەی بەڕێز کۆنسووڵی گشتیی ئەو وڵاتە کرد و تێدا دەڵێت: بەناوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمیمان بۆ گەل و حکوومەتی ئەڵمانیا و بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە، کە لە بازاڕی کریسمس لە شاری ماگدێبۆرگ ڕووی دا، ڕادەگەیەنین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
لە درێژەی پەیامەکەیدا، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی جەخت دەکاتەوە: ئیدانەی ئەو کردەوەیە دەکەین و لەگەڵ گەل و حکوومەتی ئەڵمانیا دەوەستین بۆ ساڕێژکرنی ئەو برین و ئازارانەی لە ئەنجامی ئەم کارەساتەدا ڕووی داوە و دووبارە هاوخەمیمان لە ڕێگای ئێوەوە بە گەل دۆستمان دەگەیەنین.