Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەفین دزەیی تایبەت بۆ KDP: ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دەگاتە ھەرێمی کوردستان

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دێتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی  حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا بەسەردانێک بگاتە ھەرێمی کوردستان و لەمیانەی سەردانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستانیش کۆببێتەوە و گفتووگۆش لەبارەی کۆمەڵێک پرس دەکرێت.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ گۆیدۆ کرۆسێتۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، کە ئیتاڵیا یەکێکە لەو وڵاتانەی لەناو ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی شەڕی داعش ئەندام بوو و ھاوکاری ھێزی پێشمەرگەی کردووە.

بڵند ئیبراھیم