Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دوای ساڵی نوێ هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌و لقانه‌ش به‌ڕێوه ‌ده‌چن

مووسڵ-KDP.info- به‌رپرسی لقی 20ی پارتی ئاشكرای كرد، دوای سه‌ری ساڵ هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ‌ده‌چن.

ساڵح حه‌یده‌ر، به‌رپرسی لقی 20ی پارتی لە شێخان، به ‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "پارتی ئاماده‌كاریی ته‌واوی‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كانی حزبی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا کردووە كه‌ لقه‌كانی سنووری نه‌ینه‌وا و كه‌ركووك و به‌غدا ده‌گرێته‌وه‌.

به‌رپرسی لقی 20ی شێخان ده‌شڵێت: "بڕیار بوو له‌م ڕۆژانەدا‌ هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان له‌و سنوورانه‌ به‌ڕێوه ‌بچن، به‌ڵام به‌هۆی هاتنی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵەوە دواخراون بۆ دوای پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ، بۆیە له ‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێ هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان له‌و سنوورانه‌ی دیاری كراون، به‌ڕێوه ‌ده‌چن.

حه‌یده‌ر روونیشی كرده‌وه‌: "قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان، لقه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گرێته‌وه‌، کە هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كانی حزب به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ‌چوونه‌ و لە هه‌موو ئه‌و لق و ئۆرگانانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان نه‌كراوە، هه‌ڵبژاردنیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.

 

قائید میرۆ