Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌ڕێوه ‌ده‌چێت

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی جاڕنامه‌ی گەردوونیی مافه‌كانی مرۆڤ، له‌ هه‌ولێر دیدارێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه ‌ده‌چێت و به‌رپرسێكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤیش ده‌ڵێ، له‌سه‌ر ئاستی باڵا به‌رپرسانی هه‌رێم به‌شداریی دیدارە‌كه‌ ده‌كه‌ن.

تاڤگه‌ عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یاسایی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، به ‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به ‌بۆنه‌ی رۆژی ده‌ركردنی جاڕنامه‌ی گەردوونیی مافه‌كانی مرۆڤ، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ شاری هه‌ولێر كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌دات، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر ئاستی باڵا بەرپرسان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شدار ده‌بن، کە یه‌كه‌م دیداری نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ به‌ڕێوه ‌ده‌چێت و سێ ته‌وه‌ری جیاواز له‌ خۆ ده‌گرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یاسایی له‌ ده‌سته‌ی به‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ گوتیشی: سه‌روه‌ریی یاسا و راستكردنه‌وه‌ی گوتاری توندوتیژی و میدیا و ئازادیی راده‌ربڕین، سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دیداری نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ ده‌بن له ‌هه‌رێمی كوردستان.

ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: له‌لایه‌ن میوانانی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تییەوە هه‌ڵسه‌نگاندنێكی خێرا بۆ ئه‌و سێ ته‌وه‌ره‌ ده‌كرێت و میوانانی دیداری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری ته‌وه‌ره‌كانی دیداره‌كه‌ ده‌بن.

 

قائید میرۆ