Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بازرگانیی هه‌رێم: سه‌رژمێری ده‌بێته‌ بنه‌ما بۆ به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌

هه‌ولێر-KDP.info-  به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، سه‌رژمێری گشتیی ده‌كرێته‌ بنه‌ما بۆ دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌، ده‌شڵێت، هه‌رێمی كوردستان داوای باشتركردنی كوالێتی به‌شه‌خۆراكی كردووه‌.

حوسێن سه‌بری، نوێنه‌ری بازرگانی هه‌رێم له‌ به‌غدا به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان بۆ گه‌شه‌پێدانه‌ و له‌ زۆر بواردا سوودی ده‌بێت، یه‌كێك له‌وانه‌ ده‌كرێته‌ بنه‌ما بۆ دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ناو فۆرمی سه‌رژمێری باری ئابووری هاووڵاتییانی عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان به‌دیار ده‌كه‌وێت.

به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی گوتی: چه‌ند ساڵێكه‌ كار له‌سه‌ر بڕینی به‌شه‌خۆراكی ئەو هاووڵاتییانە ده‌كرێت كه‌ پله‌ی تایبه‌تیان هه‌یه‌ یانیش باری ئابوورییان زۆر باشه‌، چونكه‌ حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ زیاتر ئەو خه‌ڵكەی پێویستی به‌و به‌شه‌ خۆراكه‌یه‌ سوودمه‌ندبێت.
له‌باره‌ی نزمی كوالێتی به‌شه‌ خۆراكیش حوسێن سه‌بری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، ئێمه‌ وه‌ك هه‌رێمی كوردستان گله‌یی و تێبینیی هاووڵاتیانمان له‌باره‌ی خراپی كوالێتی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ پێدەگات، به‌ڵام عێراق ده‌ڵێ "ئه‌و به‌شه‌خۆراكه‌ی مانگانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت به‌گوێره‌ی ستانداردی عێڕاقییه‌".

قائید میرۆ