سلێمانی-KDP.info- لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك بارزانی، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتوون لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دهكهن بۆ گفتوگۆكردن لەپێناو دروستكردنی كۆدەنگییەكی نەتەوەیی و نیشتمانی و پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی ههرێمی كوردستان.
لەمبارەیەوەش، د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامی شاندی دانوستانکار ڕایگەیاند: "شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ نەوەی نوێ کۆبووینەوە، لەمیانی کۆبوونەوەکهشدا، لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار "جەنابی سەرۆک بارزانی" جەختمان کردەوە لەوەی، کە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ھەموو لایەنە سیاسیەکانی براوەی ھەڵبژاردن کۆدەبێتەوە، لەپێناو پێکھێنانی حکوومەتێکی بەھێزی سەرتاسەری و پەرلەمانێکی کارا، کە لەخزمەت یەکڕیزی نیشتمانی و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بێت".
د. پشتیوان سادق له بارهی كۆبوونهوهشیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان گوتی: "ئێوارەش لە شاری سلێمانی، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووینەوە و گفتوگۆی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێم کرا".
د. پشتیوان سادق، ئەوەشی خستووەتە ڕوو كە "پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆک بارزانی لەگەڵ هەموو لایەنەکان گفتوگۆ دەکات لەپێناو کۆدەنگی نیشتیمانی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردسان".