Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆك بارزانی داوای لە هەموو لایەک کرد ئاشتی بپارێزن

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆك مەسعود بارزانی، له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (سكاى نیوز - عه‌ره‌بى) ڕایگەیاند، عێراق بە ڕاکێشانی بۆ ناو شەڕی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زیانی پێدەگات.

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ (سکای نیوز - عەرەبی)، سه‌رۆك بارزانی جەختی لەوە کردەوە، کە بەردەوامبوونی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێناو شەڕدا کێشەیە، داوای لە هەموو لایەکیش کرد ئاشتی بپارێزن.

سەرۆک بارزانی، هەروەها ئەوەی خستە ڕوو، کە له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی كورددا نییه‌ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران یان تورکیا ئاڵۆز بێت. ئاماژەی بەوەش دا، پەیوەندییەکان لەگەڵ هەردوولا ئاسایین و گوتیشی: "بەڵام ڕێگە نادەین هیچ کەسێک دەستوەردان لە کاروباری ئێمەدا بکات".

ئەوەشی ڕوون کردەوە، کە جیاوازییەکی گەورە لە نێوان ئۆپۆزسیۆن لە ئێران و ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا هەیە، گوتیشی: "ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دەستوەردان ناکات (لە کاروباری عێراق) و ڕێنماییەکان جێبه‌جێ ده‌كات، لە کاتێکدا پارتی کرێکارانی کوردستان PKK دەستوەردان دەکات و گوێ به‌ ڕێنماییەکان نادات".

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆ، سه‌رۆك بارزانی ڕایگەیاند، داعش هێشتا مەترسییەکی جیددی دروست دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی "کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەبێ ئاماده‌کردنی سوپای عێراق، کێشەیە، چونکە عێراق ڕووبەڕووی لاوازییەکی ڕاستەقینە دەبێتەوە لە هێزی ئاسمانی".

سه‌رۆك بارزانى لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "پەیوەندیی نێوان کوردستانی عێراق و ناوەند لە بەغدا باشە، چه‌ند پرسێكیش هەن تا ئێستا لە ژێر گفتوگۆدان، بە تایبەت پشکی هەرێم لە نەوت".