Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سیروان بارزانی: جموجوڵەکانی داعش بەردەوامە

هەولێر-KDP.info- ڕێکخراوی ئەمریکا سپرێت هاوکاری گەیاندە وەزارەتی پێشمەرگە و دوو میحوەری پێشمەرگە، سەرپەرەشتیاری میحوەری مەخموور-گوێریش دەڵێت، پێشمەرگە پێویستیی بە هاوکاری زیاترە'.

ئەمڕۆ 18-11-2024، ڕێکخراوی ئەمریکا سپرێت هاوکاری بە وەزارەتی پێشمەرگە و محوەرەکانی پێنج و شەشی پێشمەرگە گەیاند.

سیروان بارزانی، سەرپەرەشتیاری میحوەری گوێر-مەخموور لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سوپاسی ڕێکخراوی ئەمریکا سپرێت و گەیاندنی هاوکارییەکانیان بۆ میحوەری پێنج و شەش و وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین.

سیروان بارزانی گوتیشی: جموجوڵەکانی داعش بەردەوامە و هێزی پێشمەرگەش وەک هەر هێزێکی دیکە بەردەوام پێویستیی بە هاوکارییە.

لەلایەکی دیکەوە: سەرپەرەشتیاری میحوەری مەخموور-گوێر، باسی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکای کرد، کە بەهۆیانەوە عێراق و بەتایبەت هەرێمی کوردستان بوون بە نموونەیەکی دیموکراسی سەرکەوتوو.