Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

رامی نووری: وه‌ك پێكهاته‌كان گه‌شبینین به‌ قۆناغی داهاتوو

عه‌نكاوه‌ -kdp.info- كاندیدێكی سه‌ركه‌وتووی كریستیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت، سه‌ركه‌وتنی پارتی له‌ هه‌ڵبژاردنی مانگی ڕابردوو، كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشتربوونی ڕه‌وشی پێكهاته‌كان ده‌بێت.

ڕامی نووری سیاوش، كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كریستیان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: وه‌ك پێكهاته‌كان به‌ گه‌شبینیه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ سه‌ركه‌وتنی پارتی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به درێژایی مێژوو، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ گشت پێكهاته‌كانی كوردستان نزیک بووە، هه‌میشه‌ گوتوومانه‌ مامه‌لڵەی پارتی له‌گه‌ل پێكهاته‌كان مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی نییه‌ و به‌پێی قۆناغیش نییه‌، به‌ڵکوو مه‌بده‌ئی پارتی ئه‌وه‌یه‌ به‌رگری له‌ پێكهاته‌كان بكات. 

ئه‌و كاندیده‌ی سه‌ربه‌خۆی كریستیان ده‌شڵێت:  سه‌ركه‌وتنی پارتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێكهاته‌كان هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كه‌شێكی سه‌قامگیر نه‌بێت، هیچ پێكهاته‌یه‌ك ناتوانێت به‌رده‌وامی به‌ژیانی خۆی بدات، بۆیە سه‌ركه‌وتنی پارتی دڵنیایی زیاتر به‌ پێكهاته‌كانی كوردستان دەدات. 

ڕامی نووری سیاوش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: به‌هێزبوونی پارتی پاڵنه‌رێكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كان لە چوارچێوەی کوردستانی گەورە زیاتر به‌رگریی له‌ مافه‌كانیان بكه‌ن.

ئێمه‌ گه‌شبینین به‌ قۆناغی داهاتوو و بە ئومێدی باشترین. 

 

قائید میرۆ