Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی شەهیدانی تەقینەوەکەی خورماتوو دەکات

ھەولێر-KDP.info- یەکشەممە، 17ـی تشرینی 2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی لەبارەی تەقینەوەکەی خورماتوو و شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە و سەربازی سوپای عێراق بڵاو کردەوە. 

سەرۆک وەزیران لە پرسەنامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری (عەقید روکن سامان سابیر سلێمان فەرماندەی فەوجی لیوای یەکی هاوبەش و عەقید محەمەد ڕەزا کەریم ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی نۆی زرێپۆشی سوپای عێراق و ن.ض  شەریف ئەحمەد محەمەدەمین) دەکەم، کە بە داخەوە، ئەمڕۆ لە سنووری خورماتوو شەهید بوون."

مەسروور بارزانی هیواش دەخوازێت "خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و هەڤاڵ و هاوسەنگەرەکانیان ببەخشێت. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم."

سەرۆک وەزیران جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و کێشە ئەمنییەکان و چەسپاندیی ئارامیی و سەقامگیریی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان" دەکاتەوە.