Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارێزگاری هەولێر زانیاری په‌یوه‌ست به‌ ڕۆژانی سەرژمێری و قەدەغەی هاتووچۆ ده‌خاته‌ڕوو

هه‌ولێر-KDP.info- ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر چەند زانیارییەك سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی ڕۆژانی سەرژمێری ڕادەگەیێنێت و دەڵێت، "قەدەغەی هاتووچۆی سەرژمێریی وەک کۆرۆنا نابێت".

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: ئامانج لە قەدەغەی هاتووچۆ لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی سەرژمێری ئەوەیە پرۆسەكە بە باشترین شێوە بەڕێوەبچێت، بەهیچ شێوەیەك قەدەغەی هاتووچۆی پرۆسەی سەرژمێریی وه‌كو هی ساڵانی كۆرۆنا نابێت.

پارێزگاری هەولێر، سەبارەت بە كردنەوەی نانەواخانە، سەمونخانە و ماركێتەكان لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ گوتی: لیژنەی ئەمنیی پارێزگا بۆ ئەو مەبەستە كۆدەبێتەوە و بڕیار دەدات كە چ شوێنێك لەو دوو ڕۆژەی قەدەغەی هاتووچۆ كراوە بن.

هاوكات لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆدا حاڵەتە گرنگ و لەناكاوەكان ڕێگەیان پێدەدرێت، و دەروازە سنوورییەكان بە كراوەیی دەمێننەوە و فڕۆكەخانەكان بەردەوامن دەبن لە گەشتەکانیان" ئومێد خۆشناو وادەڵێت.