هەولێر-KDP.info- سكرتێری پارتی كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانی كوردستان باس له قۆناغی داهاتووی كوردستان ده‌كات و پشتیوانیی خۆی بۆ داواكاریی سه‌رۆك بارزانی ده‌رده‌بڕێت، كه یه‌ك حكوومه‌ت و یەک په‌رله‌مان و یەک هێزی پێشمه‌رگه هه‌بێت.
باپیر کامەلا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: له‌باره‌ی ئه‌و كاری هاوبه‌شه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاندووه، ده‌بێت قۆناغی داهاتووی كوردستان یه‌ك حكوومه‌ت و یەک په‌رله‌مان و یەک هێزی پێشمه‌رگه هه‌بێت، حزبه‌كانیش بە تێکڕا پشتیوانی لەو پرەنسیپە دەکەن.
کامەلا گوتیشی: ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی باسی كردووه كه پرسی یه‌ك حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه و به‌شداریی لایه‌نه‌كانە به‌پێی شایسته‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه له شوێنی خۆیه‌تی و خواستی جه‌ماوه‌ری كوردستانیشه.
دەشڵێ: ده‌مێكه شه‌قامی كوردستان داوای ئه‌م پاكێجه ده‌كات كه حكوومه‌تێكی به‌هێز و پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كگرتوو هه‌بێت، له خولی رابردووش‌دا سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هێزێكی نیشتیمانی و یه‌ك پێشمه‌رگه هه‌بێت، كاتێكیش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو، هه‌مان بیروبۆچوونی هه‌بوو، بۆیه پێویسته پشتیوانی لەو بڕیار و بۆچوونه‌ی بكرێت.
گوتیشی: "داواكاریی هاوپه‌یمانانیش هه‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمێكی یه‌كگرتوو و به‌هێز هه‌بێت له‌گه‌ڵ عێراقێكی خاوه‌ن سیاده و هه‌رێمێكی به‌هێز له‌گه‌ڵ خواستی وڵاتانی جیهانیش یه‌ك ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ی گرنگه حزبه‌كان ئه‌و ئیراده‌یان هه‌بێت كه قۆناغی ناكۆكییه‌كان تیپه‌ڕێنن و ده‌ست له‌ناو ده‌ست بۆ هێنانه‌دیی قۆناغێكی نوێ هەنگاو بنێن و حزبه‌كانیش له‌م قۆناغه‌دا پێویستیان به میكانیزمێكه كه كۆیان بکاتەوه".