Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

به‌رپرسی لقی 26ی پارتی: پلانێكی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانی بۆ هه‌موو كوردستان بەڕێوەیە

هه‌ولێر‌-KDP.info- به‌رپرسی لقی 26ی پارتی جه‌ختی له‌سه‌ر پلانی پارتی بۆ چوار ساڵی ئاینده‌ كرده‌وه‌ کە پارتی به‌رنامه‌ی كاتی بانگه‌شه‌ی ده‌كاته‌ نه‌خشه‌ڕێگای كاركردن، ده‌شڵێ: پلانێكی تایبه‌تیش بۆ ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی هه‌یه‌، ده‌كرێته‌ پایته‌ختی گه‌شتیاری ناوچەکە. 

كرمانج عززه‌ت، به‌رپرسی لقی 26ی باڵه‌كایه‌تی به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی پارتی له‌ كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاشكرای كرد، لە ئایندەدا ده‌بێته‌ نه‌خشه‌ڕێگای كاركردن، به‌تایبه‌تی ناوماڵی كورد ڕێک دەخرێتەوە و دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێندرێت، پارتی كار بۆ سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌ خه‌ڵكی كوردستانمان داوە جێبه‌جێی ده‌كەین. 

كرمانج عززه‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: پلانێكی گه‌وره‌ی خزمه‌تگوزاری  و ئاوه‌دانی بۆ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان بەڕێوەیە، به‌تایبه‌تی بۆ ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی، خۆم گوێم له‌ سه‌رۆكی حكوومه‌ت بوو، پلانی پڕۆژه‌یه‌کی بۆ ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تیی هه‌یه‌ کە دەبێتە پایتەختی گەشتیاری ناوچەکە.

 

قائید میرۆ