ھەولێر-KDP.info- رۆژی پێنجشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری هەولێر بەشداری کرد لە پرسەی خودالێخۆشبوو (مامۆستا شوان ئەحمەد حەمەدئەمین ئاغا دزەیی) برازای سیاسەتمەدار و کەسایەتیی ناوداری کوردستان بەڕێز موحسین دزەیی. پرسە و سەرەخۆشیی خۆی گەیاندە خانەوادە و کەسوکاری خودالێخۆشبوو.