ههولێر-KDP.info- ئهمڕۆ چوارشەممە 10/30 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی له شاندێکی ئەڵمانی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار سیمتیێ میولەر ، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا کرد.
لەو کۆبوونەوەدا پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و پێشکەوتنەکانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و بارودۆخی ئەمنیی و سەربازیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسیی پشتیوانیی و هاریکاریی ئەڵمانیای بۆ هێزی پێشمەرگە کرد، هەروەها پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ بڕیاری حکوومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەربڕی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.
دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.