Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

د.مەیادە نەجاڕ: پارتی لەم ھەڵبژاردنەش سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا


ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق گوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان لەم ھەڵبژاردنەش بەھۆی خزمەتەکانی بۆ خەڵکی کوردستان، سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد.

د.مەیادە نەجاڕ، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەزانن لە چ قوتابخانەیەک پەروەردە کراون، سیاسەت لای ئێمە، لە قوتابخانەی بارزانی مەبدەئە و بۆ دژایەتیکردن نییە، ڕاستە دەبێ بانگەشە بکرێت، بەڵام نەک دژایەتیکردن و سوکایەتیکردن بەیەکتری، سەرۆک بارزانی ھەر زوو ڕێنمایی و فەرمانی کرد، پێویستە بانگەش بە ئارامی بێت، هەر بەو شێوەیەش بەڕێوەچوو، خەڵکی ھەرێمی کوردستانیش پاداشتی پارتی کرد لەو ھەڵبژاردنە، چونکە ئێمە نەھاتینە ئەو ئاستەی وەڵامی لایەنەکان بدەینەوە، تەنیا یەک وشەمان ھەبوو ئەویش "ناتوانن" پارتی ڕابگرن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ئەمنیەت و بەھێزکردنی ژێرخانی ئابوری، ھەرێمی کوردستان کێبڕکێ لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی پێشکەوتوو دەکات لەڕووی پێشکەوتنەوە، لە بودجەی گشتی عێراق ٥%یش بە ئێمە نەدراوە کەچی ئەو ھەموو خزمەتگوزارییە پێشکەشی خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، ٩٥%ی بودجەی عێڕاق بۆ عێڕاقییەکانە،  دەبینین بارودۆخیان چۆنە، بۆیە ئەوەی کراوە لە ھەرێم لە سایەی سەرکردایەتی پارتی و کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووە.
د.مەیادە نەجاڕ گوتیشی: ئێمە ئەوەندە دەستکەوت و سەرکەوتنمان ھەیە لە بانگەشە کاتمان نەبوو باسی هەموو دەستکەوتەکان بکەین، ھەر چەندە ئەوە منەتی تێدا نییە و بە ئەرکی خۆمان دەزانین، بەڵام لایەنەکانی دیکە بەرنامەیەکیان نەبوو پێشکەشی خەڵکی بکەن وەکو پارتی، لە کاتێکدا لە ھەموو جومگەکانی دەسەڵات بەشدار بوونە، بۆیە وەکو ئۆپۆزسیۆن مامەڵەیان دەکرد، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تووشی شۆک ببون کاتێک بینیان لە کەرنەڤاڵەکان خەڵک چۆن پێشوازی لە لیستی پارتی دەکات و سەرکەوتنێکی گەورەش بۆ پارتی تۆمارکرا، قەبارەی پارتی و لایەنەکان دیار بوو، پارتی منافسی نییە و یەکەمی بێ ڕکابەرە، بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت، چونکە خەڵکی ھەرێمی کوردستان متمانەیەکی گەورەیان بە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەیە.

بڵند ئیبراھیم