Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

یەکێتیی ئەورووپا داوا دەکات پەرلەمانی کوردستان بە زوویی دەست بە کارەکانی بکات

ھەولێر-KDP.info- نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، پێشوازیی لە هەڵبژاردن دەکات و داواش لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لەبەر بەرژەوەندی و یەکڕیزی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان پێکبهێنن. 

نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، لەپەیامێکیدا ڕایگەیاند، "پێشوازیی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە لە 20ـی ئۆکتۆبەری 2024 دەکات، کە زیاتر لە دوو ساڵە هەڵبژاردن دواکەوتووە، هەر بۆیە یەکیتیی ئەورووپا ڕژد بووە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت. چونکە هەڵبژاردن کلیلێکە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان ئیرادەی سیاسی خۆیان دەرببڕن."

یەکێتیی ئەورووپا وەکو ئەوەی ئاماژەی پێ کردووە، "پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆرباشە" و داوا دەکات پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە زوویی دەست بە کارەکانی بکات.

هەروەها داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات لەبەر بەرژەوەندی و یەکڕیزی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق، حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان  پێکبهێنن.