ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچیی دوایی د. ئاشتی هه‌ورامی بڵاوكرده‌وه.
بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو د. ئاشتى هه‌ورامى، وه‌زیرى پێشووى سامانه سروشتییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێ و هاوكارانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
له ماوه‌ى كار و ئه‌ركه‌كه‌یدا، خوالێخۆشبوو د. ئاشتى هه‌ورامى، به لێهاتوویى و دڵسۆزى خزمه‌تى به هه‌رێمى كوردستان كرد و به شاره‌زایى و پسپۆرى و تواناكانى، ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى له بنیتانانى ژێرخان و به‌ره‌وپێشبردنى كه‌رتى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستاندا گێڕا.
یادى به خێر و گیانى شاد بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/10/21