Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هەولێر.. هەر كەسێك تەقەی خۆشی بكات دەستگیر دەكرێت

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییانی كردەوە كە دوای دەنگدان هەر كەسێك تەقەی خۆشی بكات دەستگیر دەكرێت.

ئاسایشی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییان رایگەیاند: ئاگاداری گشت هاووڵاتیان و لایەنەکان دەکەینەوە، دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان لە شاری هەولێر و دەوروبەری بەشێوەیەکی هێمن و دوور لە هیچ گیر و گرفتێک، بە مەبەستی خۆشی دەربڕین، بەهەموو شێوەیەک (تەقە)کردن قەدەغەیە و ڕێگە پێدراو نییە.

راشیگەیاند: هەر کەسێک پابەند نەبێت و سەرپێچی بکات، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینە بەر و دەستگیر دەکرێت.

هەروەها رایگەیاند: بۆیە داواکارین لە هەموولایەک پابەندی پاراستنی هێمنی و سەلامەتی هاوشاریانی خۆشەویست بن .