Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌شى ڕاگه‌یاندنى نووسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستانه‌وه‌

ھەولێر-KDP.info- ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌شى ڕاگه‌یاندنى نووسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستانه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ چه‌ند گرووپێكى په‌یوه‌ندى و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، كورته‌په‌یامێكى ده‌نگى به‌ ناوى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستانه‌وه‌ بڵاوبووته‌وه‌ كه بانگه‌شه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌كات.

لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌و ده‌نگه‌ به‌ ته‌واوى ساخته‌ و دروستكراوه‌ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆكه‌وه‌ نییه‌. 

 

به‌شى ڕاگه‌یاندنى نووسینگه‌ى نێچیرڤان بارزانى

جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان

2024/10/19