ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر دوو خانەوادەی دیاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد و وازیان لە ڕیزەکانی یەکێتی ھێنا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، لە بارەگای لقی دوو سیداد بارزانی پێشوازی کرد لە (شێخ بەختیار بەرزنجی) کارگێڕی ناوەندی کۆمەڵایەتی ھەولێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و (بەھزاد عومەر ئاغا غەفوری)، سەرۆکی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و سەرۆکی ھاوپەیمانی بۆ گەشەپێدانی ئابووری بۆ کوردستانی سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کە خۆیان و کەسوکاریان ھاتنە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا سیداد بارزانی ڕایگەیاند، پارتی و ڕێبازی بارزانی چەتری ھەموو کوردێکی کوردستان پەروەرە، ھاوکات بەخێرھاتنی کردن بۆ نێو ماڵە گەورەکەی پارتی.