Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە ئاکرێ و شێخان بە سەدان ئەندام و لایەنگری یەکێتی پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتییەوە کرد

ئاکرێ-KDP.info- ئەمڕۆ لە سنووری ھەردوو لقی ئاکرێ و شێخان بەسەدان ئەندام و لایەنگری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد و وازیان لە ڕیزەکانی یەکێتی ھێنا.

ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای چڕەی سەر بەقەزای شێخان بنەماڵەیەک بە ٣٠٠ کەسەوە وازیان لە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھێنا و پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد و لەلایەن بەرپرسانی لقی ٢٠ی شێخانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پێشوازیان لێکرا.

ھەر ئەمڕۆ لە سنووری لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان دکتۆر مەردان خدر، بەرپرسی لقی نۆی پارتی پێشوازی لە موحسن یاسین سەلیم ئەندامی کۆمیتەی یەکێتی و بەرپرسی یەک لە کەرتەکانی کۆمیتەو زیاتر لە ٥٠ ئەندام و لایەنگری ئەو حیزبە لە گوندی بەرگێل لە سنووری ناوچەی بۆتان وازیان لە ڕیزەکانی یەکێتی ھێنا و پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پارتیەوە کرد.

ھاوکات ھەر ئەمڕۆ لە سنووری لقی نۆ زیاتر لە ١٠٠ ئەندام و لایەنگری یەکێتی وازیان لە یەکێتی ھێنا و پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد.

ئەمەش لەکاتێکدا، لەماوەی ڕابردوو لە ھەموو ناوچەکان ئەندام و لایەنگرانی ھەموو حیزبەکان پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە.

بڵند ئیبراھیم