Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماده‌ی نۆیه‌مین خولی ده‌رچووانی ئه‌كادیمیایی زاخۆ دەبێت

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگە بیست و نۆیه‌مین خولی ده‌رچووانی ئه‌كادیمایی زاخۆ به‌رێوه‌ده‌چێت، كه‌ نزیكه‌ی هه‌زار قوتابی بۆ ماوه‌ی9 مانگ مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییان ئه‌نجامداوه‌ و دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ ده‌خرێنه‌ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتیمانه‌وه‌. 

ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی زاخۆ له‌ ساڵی 1996 له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ دامه‌زراوه‌، له‌ ساڵی 2004 چووه‌ته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق،  تا ئێستا زیاتر له‌ 10 هه‌زار ئه‌فسه‌ر له‌و ئه‌كادیمیاوه‌ چوونه‌ته‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق.