ههولێر-KDP.info- کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی جووتسایدی بەردەڕەش-خەبات دادەنێت.
درێژایی پرۆژەی جووتسایدی بەردەڕەش-خەبات نزیکەی 28 کیلۆمەترە و بە گوژمەی زیاتر لە 80 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.
پرۆژەکە، هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر پێکەوە دەبەستێتەوە و ڕێگەیەکی سەرەکیی بازرگانیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستانە.
بڵند ئیبراهیم